سییەمین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتی کتێبی ئێران کرایەوە

سیومین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتیی کتێبی ئێران له‌ شاری تاران ده‌ستی به‌ کار کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سیومین پێشانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کتێبی ئێران له‌ شاری تاران و به‌ ئاماده‌یی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد ده‌ستی به‌ کار کرد.

ئه‌م پێشانگایه‌ بۆ دووهه‌مین ساڵه‌ که‌ له‌ ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی شاری خۆره‌تاوی تاران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌ بیانیه‌وه‌ به‌ فه‌رمی فرۆشی کتێبه‌کان له‌م پێشانگایه‌دا ده‌ست پێ ده‌کات.

ئه‌م پێشانگایه‌ به‌ دوروشمی "کتێبێکی زیاتر بخوێنینه‌وه‌" له‌ میانه‌ی ۱۰ ڕۆژی داهاتوودا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌نتۆنیۆ چێزێرۆ، وه‌زیر میراتی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری ئیتالیا به‌شداری ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ی کردووه‌ و له‌م خوله‌ی پێشانگاکه‌دا ئیتالیا وه‌ک میوانی تایبه‌تی ئێران ناسراوه‌.

له‌م خوله‌ی پێشانگای کتێبی تاران زیاتر له‌ ۴۰۰ هه‌زار کتێب له‌ ۲۷۰۰ بڵاڤگه‌ی ناوخۆیی و بیانی نمایش ده‌کرێت. پێشانگاکه‌ له‌ قه‌واره‌یه‌ک به‌ بڕی ۱۳۵ هه‌زار مه‌تری چوار گۆشه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار ئاستی به‌شداری کتێبه‌ کوردییه‌کان له‌م پێشانگایه‌دا به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ هۆی چاپی زیاتری کتێب به‌ زمانی کوردی له‌م چه‌ند ساڵه‌ دایه‌.

هه‌روه‌ها له‌م خوله‌ی پێشانگای کتێب به‌ بڕی ۱۶.۵ ملیار ته‌مه‌ن وه‌ک یارمه‌تی کڕینی کتێب ڕاده‌ستی زانکۆییه‌کان و خوێنکاره‌کانی ئێران ده‌کرێت.

News Code 9747

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =