داعش ۱۴ ئه‌ندامی خۆی له‌ حه‌ویجه‌ کوشت

تیرۆریسته‌کانی داعش ۱۴ ئه‌ندامی خۆیان به‌ بیانووی هه‌ڵاتن له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌ شاری حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ که‌رکووک کوشت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، تیرۆریسته‌کانی داعش ۱۴ ئه‌ندامی خۆیان له‌ حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای که‌رکووک کوشت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، تیرۆرتسه‌کانی داعش ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی خۆیان به‌ بیانۆی هه‌ڵاتن له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ کوشتوه‌.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی وتی: تیرۆریسته‌کان دوای ئه‌وه‌ی حاکمی شه‌رعی داعش ئه‌م فتوایه‌ی دا، ئه‌و ۱۴ ئه‌ندامه‌ی خۆیان کوشت.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت، زیادی کرد: دوای کوشتاره‌که‌ ته‌رمی ۱۴ که‌سه‌که‌ له‌ بیاوانه‌کانی حه‌ویجه‌ فڕێ دراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ به‌ هۆی زنجیره‌ پێشڕه‌وییه‌کانی هێزه‌کانی عێراق له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ زۆربه‌ی تیرۆریسته‌کان له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ هه‌ڵدێن.

News Code 9745

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =