ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت داعش بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ پارێزگای ئه‌نبار

فه‌رمانده‌یه‌کی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌باره‌ت به‌ پیلانی ئه‌مریکا بۆ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ پارێزگای ئه‌نبار هۆشداری دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌، جه‌واد ته‌لیباوی، فه‌رمانده‌یه‌کی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌باره‌ت به‌ پیلانی ئه‌مریکا بۆ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ پارێزگای ئه‌نبار هۆشداری دا.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: زیاتر له‌ ۳ هه‌زار تیرۆریستی داعشی له‌ بیاوانه‌کانی ئه‌نبار به‌ پشتیوانی ئه‌مریکا کاری تیرۆریستی ده‌که‌ن.

ڕاشیگه‌یاند: پارێزگای ئه‌نبار به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ پڕۆسه‌ی ئازاد کردنیدا ده‌ستیان هه‌بوو، به‌ ته‌واوی ئازاد نه‌بووه‌ و تیرۆریسته‌کانی تێدا ماوه‌.

ته‌لیباوی جه‌ختی کرد: ئێمه‌ پێشتر هۆشداری ئه‌وه‌مان دابوو که‌ ده‌بێت ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کان بێته‌ ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی چونکوو ئه‌م کاره‌ گه‌ره‌نتی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشه‌، له‌ ئێستادا پیلان هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆرسته‌کانی داعش.

شایانی باسه‌ که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش هێشتا به‌رده‌وامن له‌ کۆنترۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزگای ئه‌نبار.

News Code 9744

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =