په‌که‌که‌ کوژرانی ۷ سه‌ربازی تورکیای ڕاگه‌یاند

ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل، رایگه‌یاند له‌ سێ"چالاكی‌"جیاوازدا له‌ شرناخ و هه‌كاری‌ حه‌وت سه‌ربازی‌ توركیایان له‌رێگه‌ی‌ قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانیانه‌وه‌ کوشتوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هه‌په‌گه‌ له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا کوژرانی ۷ سه‌ربازی تورکیای له‌ ڕۆژانی ڕابردوو له‌ سێ هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانیان ڕاگه‌یاندووه‌.

له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاتووه‌: "رۆژی ‌۲۳ی‌ مانگی خاکه‌لێوه‌، هه‌په‌گه‌ له‌ هه‌رێمی‌ به‌ستای‌ سه‌ربه‌ شرناخ، "چالاكی"یان ئه‌نجام داوه‌ و سێ سه‌رباز-یان به‌ قه‌ناس كوشتووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ۲۹ی‌ ئه‌و مانگه‌دا  كاتژمێر ۰۹:۰۰ی‌ به‌یانی‌ هێزه‌كانیان له‌ هه‌رێمی‌ ئۆره‌مار-ی‌ هه‌كاری‌ سوپای‌ توركیا یان كردووه‌ته‌ ئامانج و سێ سه‌ربازی‌ دیكه‌ی‌ توركیا كوژراون.

ئه‌وه‌ش راگه‌یێندراوه‌ که‌ ڕۆژیک دوای ئه‌و چالاکیه‌، له‌ كاتژمێر ۰۸:۰۰ بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیا یان له‌ ناوچه‌ی‌ چه‌لیك له‌ هه‌كارى كردووه‌ته‌ ئامانج و سه‌ربازێك كوژراوه‌.

دوای دوو ساڵ له‌ ئاگربه‌ستی نێوان تورکیا و PKK ، هاوینی ۲۰۱۵ شه‌ڕ ده‌ستیپێکرده‌وه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكه ‌و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه.

له‌مباره‌وه‌ خه‌ندان نووسی: له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی PKK له‌گه‌ڵ تورکیا، له‌ ساڵی ۱۹۸۴ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، تائێستا زیاتر له‌ ۴۰ هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

News Code 9743

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =