جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ غازی‌ باكوور له‌ كه‌ركووك كوژرا

جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ غازی‌ باكوور ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێكی‌ له‌ كه‌ركووك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ قه‌زا و ناحیه‌كانی‌ كه‌ركووك به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د یونس جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ غازی‌ باكوور له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كه‌ی‌ له‌نزیك خاڵكی‌ پشكنینی‌ یه‌كی‌ حوزه‌یران له‌كه‌ركوك ته‌قه‌یان لێكراوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ردوكیان كوژراون.

وتیشی:‌ پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

News Code 9742

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =