ئاماده‌م له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری کۆریای باکوور دیدار بکه‌م

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر دۆخه‌که‌ له‌بار بێت، ئاماده‌یه‌ تاکوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری کۆریای باکوور دیدار بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ بلۆمبێرگ ڕایگه‌یاند که‌ ئاماده‌یه‌ تاکوو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری کۆریای باکوور دیدار بکات.

ترامپ له‌م گفتوگۆیه‌دا وتی: ئه‌گه‌ر دیدار کردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری کۆریای باکوور باش بێت ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌م کاره‌ ده‌که‌م و شانازیشی پێوه‌ ده‌که‌م.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌رچی هه‌رچی سیاسییه‌ خۆیان له‌م قسانه‌ ده‌دزنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بکات، من ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌م.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ میانه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو وڵاتی ئه‌مریکا و کۆریای باکوور به‌رز بووه‌ته‌وه‌، ئه‌مریکا هێزه‌ ده‌ریاییه‌کانی خۆی به‌ فه‌رمانده‌یی کۆپاپۆڕی کارل وینسۆن ڕه‌وانه‌ی سنووره‌ ئاوییه‌کانی کۆریای باکوور کردووه‌. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ کۆریای باکوور له‌ دوو مانگی ڕابردوودا چه‌ندین تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی ئه‌نجام دا.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ دوێنێ وڵاتی ژاپۆن بۆ یه‌که‌مین جار له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه‌، گه‌وره‌ترین که‌شتی سه‌ربازی خۆیی ڕه‌وانه‌ی ئاوه‌کانی کۆریای باکوور کرد تاکوو له‌ ئه‌گه‌ری شه‌ڕ پشتیوانی له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا بکات.

News Code 9741

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =