کوردی عێراق ناتوانن یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق قبووڵ نه‌که‌ن

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: کورد مافی هه‌یه‌ و له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقیشدا به‌ جوانی ئه‌م مافانه‌ دیاری کراوه‌ و هه‌ر بۆیه‌ ناتوانن له‌ دژی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق بن و قبووڵی نه‌که‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ده‌وڵه‌ت، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ئاستانه‌ وتی: ئاستانه‌ کۆبوونه‌یه‌کی نێوان ڕووسیا و ئێران و تورکیایه‌ که‌ به‌ پێی چه‌ند ته‌وه‌رێکی هاوبه‌ش پێکهاتووه‌، ئێمه‌ ناتوانین چاو به‌سه‌ر ڕۆڵی تورکیا له‌ سووریا ببه‌ستین، به‌ڵام ئاماده‌ بوونی تورکیا له‌م کۆبوونه‌وه‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌.

ئه‌و زیادی کرد: سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ناکۆکی له‌ نێوان ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ سووریا، ئێمه‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ داناخه‌ین و له‌ سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م کۆبوونه‌وه‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی سووریا بڕۆین.

ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ گشت پرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان وتی: گومانی تێدا نییه‌ که‌ کورد به‌شێکی گرنگ و سه‌ره‌کی عێراقن، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌شدا له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق مافه‌کانی کوردی عێراق به‌ باشی دانی پێدا نراوه‌ و له‌ به‌رچاو گیراوه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وان ناتوانن له‌ دژی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق بن و قبووڵی نه‌که‌ن.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌ عێراق و له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا شتێکی نوێ نییه‌ و له‌ ڕابردووشدا بووه‌. ئێمه‌ پشتیوانی له‌ یه‌کپارچه‌یی عێراق ده‌که‌ین و دژی هه‌رجۆره‌ جیابوونه‌وه‌یه‌کین.

News Code 9740

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =