شه‌ڕ له‌ نێوان پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ و کرێکاران ڕوویدا

پۆلیسی تورکیا به‌ گازی فرمێسک ڕێژ به‌ره‌وڕووی کرێکارانی تورکیا بووه‌وه‌ که‌ له‌ ڕۆژی جیهانی کرێکاران له‌ مه‌یدانی ته‌قسیمی ئه‌سته‌نبۆل کۆببوونه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فڕانس پرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ که‌ هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی کرێکار، به‌رپرسانی تورکیا به‌ریان به‌ هه‌رجۆره‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ مه‌یدانی ته‌قسیمی ئه‌سته‌نبۆل گرت. ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان کرێکاران و پۆلیسی شاره‌که‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، پۆلیس له‌ گازی فرمێسک ڕێژ که‌ڵکی بردووه‌ و تاکوو ئێسته‌ به‌ سه‌دان که‌سی دستگیر کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌ماره‌ سه‌ره‌تاییه‌کان نزیک به‌ ۲۰۰ که‌س ده‌ستگیر کراون.

شایانی باسه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕۆژی شه‌مه‌ زیاتر له‌ ۴ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری به‌ بیانۆی به‌شداری کردن له‌ کوده‌تاکه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌ کار دوور خسته‌وه‌ و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شداری ڕێپێوانه‌که‌ بوون ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ بوون که‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا بێکار کراون.

له‌ یه‌ک ساڵی ڕابردوودا، زیاتر له‌ ۱۰۰ هه‌زار که‌س له‌ لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ له‌ کار ده‌ر کراون.

تورکیا پاگه‌نده‌ ده‌کات که‌ گوله‌ن ڕێبه‌ری کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶یه‌ و ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ش به‌رده‌وام ئه‌م تۆمه‌ته‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و داوای ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ڵگه‌کانی بخاته‌ به‌رده‌ست.

News Code 9732

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =