شەڕڤانانی کورد ۹۰ له‌ سه‌دی ته‌به‌قه‌یان ئازاد کرد

هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا ۹۰ له‌ سه‌دی شاری ته‌به‌قه‌یان له‌ باکووری سووریا کۆنترۆڵ کردووه‌ و داعش له‌ شکستی یه‌کجاره‌کی له‌م شاره‌ نزیک بووەتەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ره‌ئیول یوم، ئه‌مڕۆ شه‌ڕی زۆر سه‌خت له‌ نێوان گرووپی تیرۆریستی داعش و هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا له‌ شاری ته‌به‌قه‌ ڕووی داوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا که‌ له‌ کورد و عه‌ره‌ب پێکهاتوون له‌ حاڵی پێشڕه‌ویی دان و ته‌نیا چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی بچووک به‌ ده‌ست تیرۆریسته‌کانی داعشه‌وه‌ ماوه‌.

ڕامی عه‌بدول ڕه‌حمان، به‌رپرسی ناوه‌ندی ناسراو به‌ مافی مرۆڤی سووریا له‌مباره‌وه‌ وتی: ته‌نیا دوو گه‌ڕه‌کی وه‌حده‌ و حه‌ریره‌ به‌ ده‌ست داعشه‌وه‌ ماوه‌ که‌ نزیک به‌نداوی فوراته‌.

هێزه‌ کوردییه‌کان دوێنێ به‌شی کۆنی شاره‌که‌یان به‌ ته‌واوی ئازاد کرد و به‌ره‌و به‌شی نوێ شاره‌که‌ به‌ڕێکه‌وتن که‌ زیاتر له‌ ته‌نیشت به‌نداوه‌که‌ ساز کراوه‌.

هاوکات له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی هێزه‌ کوردییه‌کان تیرۆریسته‌کانی داعش به‌ سه‌ختی له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ بۆردامن کراون.

شایانی باسه‌ که‌ شاری ته‌به‌قه‌ یه‌کێکه‌ له‌ ستراتیژی ترین شاره‌کانی ژێر ده‌ستی داعش که‌ له‌ ته‌نیشت به‌نداوی ته‌به‌قه‌ و فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌به‌قه‌یه‌ و دوای شکستی داعش له‌م شاره‌ ئه‌گه‌ری ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوی ته‌به‌قه‌ که‌ داعش هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو ئێستا نییە.

ئه‌م شاره‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۴وه‌ له‌ ژێر ده‌ستی داعشدا بووه‌ و ده‌که‌وێته‌ ۵۰ کیلۆمه‌تری شاری ڕه‌قه‌ی پایته‌ختی داعش.

News Code 9730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =