پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ خێرا بگۆڕدرێت

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: پێکهاتەی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ خێرا بگۆردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادۆڵی؛ رەجەب تەیب ئەرۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە سەردانی هیندی کردووە، لە ڕێوڕەسمی پێدانی پلەی دوکتۆرای فەخری لە هیند، ڕەخنەی توندی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان گرت.

 ئەردۆغان وتی: ئەوەی لە ئەنجومەنی ئاسایس چاوەڕوان دەکریت، دادوەریی بەڵام ئەمە ئێستا لە ئەنجومەنی ئاسایش نابیندرێت.

 جەختیشی کرد کە دەبێ ئەندامی کاتی بەم ئەنجومەنی زیاد بکرێت وپێکهاتەی ئێستای بگۆڕدرێت.

 سەرۆک کۆماری تورکیا بێ ئەوەی کە ئاماژە بە پشتیوانی ئەنقەرە لە تیرۆریستان و هەوڵ بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی سووریا، پاگەندەی کرد کە بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی داعش.

News Code 9729

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =