داعش ١٠ هاووڵاتیی عێراقی لە نەینەوا ئیعدام کرد

تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش ١٠ هاووڵاتیی عێراقیان بە هۆی هاوکاری لە گەڵ سوپای ئەو وڵاتە، لە پارێزگای نەینەوا ئیعدام کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش هەروا خەریکی جەنایەت دژی هاووڵاتیانی عێراقن.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، تەکفیرییەکانی داعش لەم دواییاندا ١٠ هاووڵاتیی عێراقیان لە لای ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا ئیعدام کرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیا عەرەبییەکان، داعش ئەو کەسانەی بە بیانووی هاوکاری لە گەڵ سەربازەکانی سوپا ئیعدام کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە داعش پێشتر ٥٠ هاووڵاتیی لە لای ڕۆژاوای شاری موسڵ ئیعدام کردبوو.

News Code 9728

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =