دیداری پاپ فڕانسیس و شێخی ئه‌زهه‌ر لە قاهیرە

پاپ فڕانسیس له‌ میانه‌ی سه‌ردانێک بۆ وڵاتی مێسر له‌گه‌ڵ شێخی ئه‌زهه‌ر دیداری کرد و کڵێسه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یشی به‌سه‌ر کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پاپ فڕانسیس، ڕێبه‌ری کاتۆلیکه‌کانی جیهان له‌ میانه‌ی سه‌فەری خۆی بۆ میسر له‌گه‌ڵ عه‌بدولفەتاح سیسی، سه‌رۆک کۆماری میسر و ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخی ئه‌زهه‌ر دیداری کرد. ئه‌و له‌م دیداره‌دا داوای کرد که‌ جیهان به‌ره‌وڕووی توندڕه‌وی و ده‌مارگرژی ببێته‌وه‌.

پاپ فرانسیس به‌ هۆی کۆنفڕاسی جیهانی ئاشتی له‌ میسر سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ی کردبوو، ئه‌م له‌م کۆنفڕانسه‌دا وتی: هیچ جۆره‌ ئاشتییه‌ک به‌ بێ په‌روه‌رده‌ کردنی لاوان بۆ ڕێزگرتن له‌ بیر و بۆچوونی جیاواز به‌ ده‌ست نایه‌ت. داهاتووی جیهان له‌ سه‌ر دانوستانی نێوان دینه‌کان داده‌مه‌زرێت ئه‌مه‌ش به‌ بێ قبووڵ کردنی یه‌کتر نایه‌ته‌ دی.

له‌م کۆنفڕانسه‌دا پاپ لێدوانه‌کانی به‌ ده‌سته‌واژه‌ی عه‌ره‌بی "السلام علیکم" ده‌ست پێ کرد.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، شێخی ئه‌زهه‌ر سپاسی پاپ فڕانسیسی کرد که‌ به‌شداری کۆنفڕاسه‌که‌ی کردووه‌ و وتی: ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ ئاشتی جیهانی له‌ ڕێگه‌ی هه‌نارده‌ کردن و فرۆشتنی چه‌ک به‌ دی نایه‌ت و ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین تاکوو ئاشتی جارێکی دیکه‌ بۆ جیهان بگه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ سووکایه‌تی کردن به‌ یه‌کتر دووری بکه‌ین.

له‌ کۆتایی ئه‌م کۆنفڕانسه‌دا شێخی ئه‌زهه‌ر داوای کرد تاکوو هه‌موو به‌شداربووانی کۆنفڕانسه‌ بۆ ڕێز گرتن له‌ قوربانییه‌کانی هێرشه‌ خۆکژییه‌که‌ی سه‌ر مه‌سیحییه‌کانی میسر یه‌ک خوله‌ک بێ ده‌نگ به‌ پێوه‌ ڕابوه‌ستن.

پاپ فڕانسیس هه‌روه‌ها له‌ کڵێسه‌ی قبتییه‌کانی قاهیره‌ که‌ هێرشی خۆکوژی کرایه‌ سه‌ری دیداری کرد. له‌م هێرشدا که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش ئه‌نجامیان دا، زیاتر له‌ ۲۹ که‌س کوژران.

News Code 9725

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =