مێسی هاووڵاتییه‌کی ئێرانی بانگهێشتی بارسێلۆنا کرد

مێسی ئێرانی پاگەندەی کردووە لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی بانگهێشت نامه‌ی ناردووه‌ بۆی تاکوو سەفەری بارسێلۆنا بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا که‌ وێنەیەک لە مێسی ئێرانی له‌ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەوە؛ ره‌زا په‌ره‌ستش گه‌نجی ئێرانی که‌ خوه‌ی وه‌ک به‌ده‌لی مێسی ده‌زانێ ناوبانگی باشی له‌ ئاستی ئێران و جیهان وه‌ده‌ست هێناوه‌.

ڕه‌زا په‌ره‌ستش هاوشێوەیێکی سەیری له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی تۆپی پی بارسێلۆنا هه‌یه‌ .  ڕەزا پەرەستش زیاتر کاتێک کە پێدەکەنێت شێوەی مێسی پێوەیە. ئەو کە تەنانەت بڵاوکراوەکانی ئیسپانیاش لە سەری نووسیویانە، هەواڵ لە ڕووداوێکی گەورە دەدات. ئەوەی کە لیۆنێل مێسی بانگهێستی بۆی ناردووە و هەفتەی داهاتوو بڕیارە سەفەری ئیسپانیا بکات.

ڕەزا ڕۆژی شەممە لە گۆڕه‌پانی مونیریە و لە یەکێک لە دووکانەکانی ئەوێ بینراوە. ئەو چووە تا جلی تایبەتی بارسێلۆنا و ئەرژەنتین بکڕێت کە هەواڵی بانگهێشت نامه‌ی مێسی هەر لەوێ بڵاو کردەوە. ڕووداوێک کە ئاس ئیسپانیاش ئاماژەی پێ داوە: خەونی گەیشتنی مێسی ئێرانی بە مێسی ئەرژەنتینی دوور لە چاوەڕوانی نیە و ئەگەری هەیە کە بۆ مێسیش سەیر بێت کە ئەم جارە هاوشێوە سەیرەکەی خۆی لە جۆری ئێرانی و لە نێزیکەوە ببینێت.

بە وتەی خودی ڕەزا ئەو هەفتەی داهاتوو بەرەو بارسێلۆنا ڕێ دەکەوێت تا لە گەڵ لیۆنێل مێسی دیدار بکات.

News Code 9720

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =