ته‌موور ژه‌نانی کرماشان له‌ تاران کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات

گرووپی ته‌موور ژه‌نانی کرماشان به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی حه‌یده‌ر کاکی له‌ ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ئه‌ره‌س بارانی تاران کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، گرووپی ته‌موور ژه‌نانی کرماشان به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی حه‌یده‌ر کاکی له‌ ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ئه‌ره‌س بارانی تاران کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کۆنسێرته‌ له‌ دووبه‌ش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت؛ یه‌که‌م ئامێری ته‌موور و زه‌رب پێکه‌وه‌ چه‌ند ملۆدییه‌ک پێشکه‌ش ده‌که‌ن و له‌م به‌شه‌دا حه‌یده‌ر کاکی و هومایۆن کاکی ئامێره‌کان ده‌ژه‌نن. له‌ به‌شی دووهه‌م سه‌رجه‌م گرووپی ته‌مووری کرماشان چه‌ند ملۆدییه‌کی دیکه‌ پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

له‌م کۆنسێرته‌دا بڕیار وایه‌ که‌ مه‌قامه‌کانی سارۆخانی، خانه‌ میری، سه‌حه‌ری، سوار سوار، گوڵ و گیای جلوه‌ شاهی، قه‌تاره‌، شاخ وه‌شه‌ینی و چوارگای کوردی پێشکه‌ش بکرێت. 

هه‌روه‌ها چه‌ند پارچه‌ ملۆدییه‌ک له‌ مامۆستا عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی له‌ ژێر ناوی مه‌هجوری، "فیراق و ویداع" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. دواین ملۆدی ئه‌م کۆنسێرته‌ گۆرانییه‌که‌ له‌ ژێر ناوی باده‌ نۆشان که‌ له‌ لایه‌ن حه‌یده‌ر کاکیه‌وه‌ داڕژاوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌موو داهاته‌که‌ی ئه‌م کۆنسێرته‌ بۆ ته‌واو کردنی فه‌رهه‌نگسه‌رای مامۆستا عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی له‌ کرماشان ته‌رخان ده‌کرێت.

له‌م کۆنسێرته‌دا ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌شدارن: مه‌ریه‌م سه‌مه‌دی، عه‌باس مه‌نسووری، عه‌لی ئه‌سغه‌ر مه‌نسووری نیا، زوهره‌ که‌ره‌می، فاتمه‌ کارئامه‌د، سادق میرزایی، په‌روا کارخانه‌، هه‌نگامه‌ ئیمان په‌ری، فاتمه‌ غوڵامی، هادی نه‌جه‌فی و که‌یوان شاتاهیری.

News Code 9718

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =