سوننه‌ ڕێزی تایبه‌ت له‌ ئیمامانی مه‌عسووم ده‌گرێت

پێش نوێژی هەینی گوندی نگڵ بە ئاماژە بە پێویست بوونی یه‌کڕیزی نێوان کۆمەڵگا، وتی: لە ناو ئەهلی سوننەدا و بە تایبەتی خەڵکی پارێزگای کوردستاندا هەمیشە ڕێز له‌ ئیمامەکان و گەورەکانی دین ده‌گیردرێت.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، مامۆستا مەحموو مودەڕیسی لە کۆتایی فستیڤاڵی "ئیمام رەزا لە ڕوانگەی ئەهلی سوننەوە" کە شەوی یەکشەممە لە هۆڵی مەولەوی زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو، بە وتنی ئەوەی کە ئاواتی ئێمە ئەوە بوو کە قوتابخانە، زانکۆ و خوێندکارەکان پێکەوە بن، وتی: جێی شانازیە کە ئێستا لە هەر ڕێوڕەسمێکدا مامۆستا ئایینیەکان له‌گه‌ڵ خوێندکاران به‌شدارن.

ناوبراو بە ئاماژە بە گرینگایەتی و پێگەی ئیمامەکان لە نێوان خەڵکی پارێزگای کوردستان و ڕێزی تایبەت بۆیان، وتی: ئیمام ڕەزا جێگری ئیمام مووسا کازم بووە و ئیمامی تەواوی موسڵمانەکان بووە و تەواوی جیهان ڕێزێکی تایبەتی بۆی هەیە.

موده‌ڕیسی حوجره‌ی گوندی نگڵ بە ئاماژە بە بڕواکانی ئەهلی سوننە ڕایگەیاند: ئەهلی سوننە لە سەر بیر و باوەڕە مێژووییەکانی خۆیەتی و ڕیزبەندیی خولەفای ڕاشدینیان لە بەرچاو گرتووە بەڵام هەمیشە بە ڕێزەوە ناوی ئیمامانی مه‌عسوومیان بردووە.

کۆبوونەوەی ئیمام ڕەزا لە ڕوانگەی ئەهلی سوننە بە هەوڵی زانکۆی کوردستان و بە بەشداری کۆمەڵێک لە زانا و مامۆستایانی ئەهلی سوننە و هەروەها خوێندکارانی ئەو ناوەندە لە سنە بەڕێوە چوو.

News Code 9717

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =