یه‌که‌مین ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ئارێز  له‌ کوردستان بڵاو کرایه‌وه‌

یه‌که‌مین ژماره‌ی هه‌فته‌ نامه‌ی ئارێز له‌ پارێزگای کوردستان بڵاو کرایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یه‌که‌مین ژماره‌ی هه‌فته‌ نامه‌ی ئارێز  به‌ دوو زمانی کوردی و فارسی له‌ چاپ ده‌درێت و له‌ سه‌رجه‌م شاره‌ کوردنشینه‌کانی ئێران و شاری تاران بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

له‌م ژماره‌ی یه‌که‌می هه‌فته‌ نامه‌ی ئارێز، له‌ تیتری یه‌کی هه‌فته‌ نامه‌که‌ باسی منداڵانی کار و خه‌ساره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌م چینه‌ کراوه‌. هه‌روه‌ها یادداشتێک له‌ ڕۆمان نووسی ناسراوی کورد، عه‌تا نه‌هایی له‌ ژێر ناوی "بۆچی به‌ زمانی کوردی ده‌نووسم" بڵاو بووه‌ته‌وه‌. 

سه‌رنووسه‌ری ئه‌م هه‌فته‌ نامه‌یه‌ خاتوو" شه‌هلا ئه‌خلاقی" یه‌. سه‌ر مانشێتی هه‌فته‌نامه‌که‌ش له‌ ژێر ناوی "ئارێز هه‌فته‌نامه‌یه‌ک بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی داواکارییه‌کانی خه‌ڵک" له‌ لایه‌ن خاتوو شه‌هلا ئه‌خلاقیه‌وه‌ نووسراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی له‌ چاپ دانی ڕۆژنامه‌ و هه‌فته‌نامه‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌ شاره‌ کوردییه‌کان به‌رز بوونه‌وه‌ی باشیان به‌ خۆیانه‌وه‌ دیوه‌.

News Code 9715

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =