هێرشی تیرۆریستی له‌ سه‌ن دیگۆ ۸  برینداری لێکه‌وته‌وه‌

که‌سێکی چه‌کدار پێش له‌وه‌ی به‌ ته‌قه‌ی پۆلیس بکوژرێت، ۸ که‌سی له‌ مه‌له‌وانگه‌یه‌کی ناو ساری سه‌ن دیگۆ بریندار کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر  له‌ لوسانجلس تایمز، چه‌کداریکی نه‌ناسراو ئه‌مڕۆ چووه‌ته‌ ناو مه‌له‌وانگه‌یه‌ک له‌ کۆماڵێکی نیشته‌جێ بوون له‌ شاری سه‌ن دیه‌گۆی ویلایه‌تی کالیفۆڕنیا و ته‌قه‌ی له‌ خه‌ڵک کردووه‌.

ئه‌و هێرشه‌به‌ره‌ به‌ گوله‌ی پۆلیس کوژراوه‌.

هیج زانیاریه‌ک له‌ دۆخی ته‌ندروستی ئه‌وانه‌ی هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ریان و به‌ برینداری گه‌یێندراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌.

پۆلیس ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆکاری ئه‌م هێرشه‌ و مه‌به‌ستی ئه‌و چه‌کداره‌ ده‌کات.

News Code 9714

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =