کۆپاپۆڕه‌که‌ی ئه‌مریکا جووڵه‌ بکات، نوقمی ده‌که‌ین

پیۆنگ یانگ هه‌ڕه‌شه‌ی کرد: ئه‌گه‌ر کۆپاپۆڕه‌که‌ی ئه‌مریکا له‌ ئاوه‌کانی کۆریادا بچووکترین جووڵه‌ بکه‌ن، نوقمی ده‌که‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئیندیپێندێت، کۆریای باکوور هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که‌ ئه‌گه‌ر که‌شتییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئاوه‌کانی کۆریادا بچووکترین جووڵه‌ بکه‌ن، لێیان ده‌ده‌ین و نوقمیان ده‌که‌ین.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ماڵپه‌ڕی ئۆرمینزۆکری (Urminzokkiri) که‌ سه‌ر به‌ کۆریای باکووره‌ ڕایگه‌یاند: سوپای کۆریای باکوور له‌ ئاماده‌باشی ته‌واو دایه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری جووڵه‌ کردن، ژێر ده‌ریایی ناڤۆکی میشیگان ده‌که‌ینه‌ خۆڵه‌مێش و بۆ هه‌میشه‌ نوقمی ده‌که‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌مریکا کۆپاپۆڕی کارل وینسۆنی به‌ هاوڕێیی که‌شتییه‌ سه‌ربازییه‌کان ڕه‌وانه‌ی ئاوه‌ سنوورییه‌کانی کۆریای باکوور کردووه‌. کۆریای باکووریش هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌رجۆره‌ هێرشێکی ئه‌مریکا به‌ بۆمبی ناڤۆکی مووشه‌ک بارانیان ده‌که‌ن.

کۆریای باکوور له‌ دوو مانگی ڕابردوو چه‌ندین تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی ئه‌نجام داوه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ناکۆکییه‌کان با ئاستێکی باڵا بگات. 

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا داوای کردووه‌ که‌ گه‌ماڕۆی ئابووری سه‌خت بخرێته‌ سه‌ر کۆریای باکوور، وڵاتانی ئه‌ورووپایی دوێنێ چه‌ندین جۆر گه‌ماڕۆی ئابووری دیکه‌یان به‌ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا سه‌پاند.

کۆریای باکوور به‌ ده‌یان جار هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی چالاکییه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سنووره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ هێرشی سه‌ربازی ده‌کاته‌ سه‌ر هاوپیه‌مانه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌دا.

News Code 9713

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =