تۆڕێکی تیرۆریستی له عه‌ره‌بستان دۆزرایه‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕایگه‌یاند که‌ تۆڕێکی تیرۆریستیان له‌ شاری جه‌ده‌ له‌ناو بردووه‌ و ۴۶ ئه‌ندامی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌یان ده‌ستگیر کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ شاری جه‌ده‌ بوون و ۴۶ که‌سی سه‌ر به‌م گرووپه‌یان ده‌ستگیر کردووه‌، ۳۲ که‌سیان شارۆمه‌ندی عه‌ره‌بستانی بوون و ۱۴ که‌سی دیکه‌شیان خه‌ڵکی وڵاتانی پاکستان، یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان، میسر، ئه‌ردۆن و سوودان بوون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستان جه‌ختی کرد: ئه‌م تۆڕه‌ تیرۆریستییه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ هێرشه‌که‌ی مزگه‌وتی نه‌بی له‌ ساڵی ڕابردوودا بووه‌ که‌ به‌ هۆی ئه‌م هێرشه‌ خۆکژیه‌وه‌ ۴ هێزی پۆلیس کوژران و ۵ پۆلیسی دیکه‌ش بریندار بوون.

دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ سعوودییه‌کان خۆیان پشتیوانی سه‌ره‌کی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانن له‌ جیهاندا.

پێشتریش کۆنگرێسی ئه‌مریکا لێکدانه‌وه‌یه‌کی وردی له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ کردووه‌ که‌ وه‌هابیه‌ت له‌ عه‌ره‌بستان ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌ پشتیوانی کردن و دروست کردنی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کاندا هه‌یه‌. 

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ هه‌نک جانسۆن، کۆنگرێسمانی ئه‌مریکایی وتبووی: داعش و ئه‌لقاعیده‌ به‌ هۆی وه‌هابیه‌ته‌وه‌ پێکه‌وه‌ په‌یوه‌ندی چڕ و پڕیان هه‌یه‌ و وه‌هابیه‌تیش گرووپێکی تووندڕه‌وه‌ که‌ له‌ عه‌ره‌بستان چالاکی ده‌کات.

ئه‌و زیادی کرد: بۆچوونی داعش هه‌مان بۆچوونی وه‌هابیه‌ته‌، پشتیوانی عه‌ره‌بستان له‌ وه‌هابیه‌ت به‌ستێنێکی باشی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی داعش دروست کردووه‌. هه‌ر بۆیه‌ به‌ بێ ڕاگرتنی یارمه‌تی ماڵی عه‌ره‌بستان له‌ وه‌هابییه‌ت، ئه‌سته‌مه‌ بتوانین گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش له‌ناو ببه‌ین.

News Code 9711

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =