تورکیا به‌ ئه‌نقه‌ست پێشمه‌رگه‌ی له‌ شه‌نگال کرده‌ ئامانج

هاوسەرۆكی گشتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە)ده‌ڵێت: هێرشكردنی تورکیا بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی هه‌رێمی کوردستان پەیامێكە بو كوردان چونكە بە ئەنقەست لێیداوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی گشتی پەیەدە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز وتی:" ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەیەوێـت خۆی وەكوو سوڵتان رابگیەنێت و بە هێرشەكانی بۆ سەر شەنگال و قەرەچۆغ دەیەوێت هێزی خۆی نیشان بدات ".

ساڵح موسلیم وتی: "هەموو كەس دەزانێت كە بارەگای یەپەگە لە قەرەچوخ هەیە، و لە شەنگالیش دەزانن، بەڵام بە تایبەت هێرشكردنی سەر هێزی پێشمەرگە پەیامێكە بو كوردان چونكە بە ئەنقەست لێیداوە، و ئامانجی ترساندنی كوردە."

وتیشی: "ئه‌ردۆغان ئامانجی له‌و کاره‌ لە هەمان كاتدا پەیامێكە بو رووسیا و ئەمەریكا و هاوپەیمانان و دەڵێت كوردەكان لەناو دەبەم ".

هاوسەرۆكی پەیەدە  داواشی له‌ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد که‌ "لەپێناو نەهێشتنی هەرەشەكانی توركیا داوا لە دەكەین كە فڕین لە ئاسمانی رۆژئاوا قەدەغە بكرێت".

زیادیشی کرد که‌ "رێكەوتنمان لەگەڵ ئەمەریكا و رووسیا بەردەوامە كە لە مەنبەج و جزیرە و كۆبانی و رەقە و تەبقە لەگەل ئەمەریكا و لە كانتونی عەفرینیش لەگەڵ رووسیا شەڕی گروپە تیرۆریستەكان دەكەین."

News Code 9709

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =