شه‌نگال و کوردی سووریا له‌ ناکاو ده‌که‌ینه‌وه‌ ئامانج

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕه‌خنه‌ی له‌ ئه‌مریکا گرت که‌ ئاڵای ئه‌م وڵاته‌ له‌ ته‌نیشت ئاڵای کوردی سووریا هه‌ڵده‌کرێت و وتی: ئێمه‌ جارێکی دیکه‌ و بێ ئه‌وه‌ی که‌س ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ هێرش ده‌که‌ینه‌ سه‌ر باکووری عێراق و سووریا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، دوا به‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سنووره‌کانی سووریا و تورکیا جێگیر بوون، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا دیسان لێدوانی توندی دا.

ئه‌و به‌ر له‌وه‌ی سه‌فه‌ری هێندوستان بکات، وتی: گرووپه‌ تیرۆریسته‌کان ده‌بێت بزانن که‌ سوپای تورکیا ئاماده‌یه‌ تاکوو له‌ناویان ببات.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای ئه‌مریکا له‌ ته‌نیشت ئاڵای کوردی سووریا وتی: بوونی ئه‌م دوو ئاڵایه‌ له‌ ته‌نیشت یه‌کتر هه‌ڵه‌یه‌، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بڵێم یه‌کێکیان ئاڵا نییه‌ و ته‌نیا په‌ڕۆ شڕه‌یه‌که‌. ئه‌وی دیکه‌یان ئاڵای ئه‌مریکایه‌ و ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی به‌ڕاستی تووڕه‌ کردووه‌. نازانم ئه‌مریکا بۆ وا ده‌کات، من ۱۶ی ئاڤریل له‌ دیداری سه‌رۆک ترامپ هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی بۆ ده‌گێڕمه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆم ده‌رده‌بڕم.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: ئه‌گه‌ر شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر پێکه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌بێت، خۆمان ده‌بینه‌ قوربانی. ئه‌م کاره‌ له‌ سه‌رده‌می ئۆباما ده‌ستی پێ کرد و ئه‌م ڕێگه‌ هه‌ڵه‌یه‌ هێشتا هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ درێژه‌ی هه‌بیت بۆ خۆیان ناخۆش ده‌بێت، ئێمه‌ و ئه‌مریکا دوو هاوپه‌یمانی ستراتیژین و ئه‌مه‌ش به‌ جدی په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌ره‌وڕووی کێشه‌ ده‌کات.

ئه‌ودۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ئه‌م بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر نه‌کات ئه‌وه‌ خۆمان ڕاسته‌وخۆ ئه‌م کێشه‌ چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین. ئه‌وه‌ی له‌ شه‌نگال و قه‌ره‌چۆخ ئه‌نجامان دا دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه‌ و له‌ که‌سیش سڵ ناکه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌س ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ هێرش ده‌که‌ینه‌ سه‌ریان، نابێت سوپای تورکیا بترسێت، ئه‌وه‌ ئه‌وانن که‌ ده‌بێت له‌ ئێمه‌ بترسن.

شایانی باسه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ و لێدوانانه‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌مریکا به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوکاری کردنی کوردی سووریا و له‌م دوایه‌دا به‌ سه‌دان هێزی و زرێپۆشی خۆیی له‌ سنووری سووریا و تورکیا جێگیر کرد تاکوو به‌ر به‌ هه‌رجۆره‌ هێرشێکی له‌ ناکاوی تورکیا بگرێت.

News Code 9706

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =