۱۳ ئه‌ندامی تیرۆریسته‌کانی داعش کوژران

۱۳ ئه‌ندامی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ میانه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی عێراق بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار کوژران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لعه‌هد، بنکه‌ و باره‌گاکانی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ میحوه‌ری ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار به‌ خه‌ستی بۆردمان کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی دوێنێ شه‌وه‌ زیاتر له‌ ۱۳ ئه‌ندامی تیرۆریسته‌کانی داعش کراونه‌ته‌ ئامانج و کوژراون.

به‌ پێی مێدیاکانی عێراق، هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی ئه‌م هێرشانه‌دا به‌ سه‌دان ئه‌ندامی داعش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

هه‌روه‌ها له‌م هێرشانه‌دا ژماره‌یه‌ک له‌ کۆگاکانی ته‌قه‌مه‌نی داعشییه‌کان کراوه‌ته‌ ئه‌مانج و ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌. به‌ پێی هه‌واڵه‌کان ئه‌م هێرشانه‌ دوای ئه‌وه‌ ئه‌نجام بووه‌ که‌ ناوه‌نده‌ هه‌واڵگرییه‌کانی عێراق زانیاری ورد له‌ شوێن و مۆڵگه‌کانی داعش به‌ ده‌ستیان گه‌یشتووه‌.

News Code 9696

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =