نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە ئەستەنبۆڵ كۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەراوێزی بەشداری كردنی لە لووتكەی ۲۰۱۷ی ئەستانبۆڵی ئەنجومەنی ئەتڵەنتیك، نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دیدار و گفتوگۆیان کرد.

باس نیوز لە بارەی ئەم دیدارەوە نووسی؛ لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی نیگەرانییەكانی هەرێمی كوردستان لەبارەی بۆردومانكردنی پێشمەرگە لە شنگال گەیاندە سەرۆك كۆماری توركیا.

هەروەها ئەوەش هاتووە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە نێچیرڤان بارزانی و راشیگەیاند كە رووداوەكە ئەوانی زۆر نیگەران كردووە و بە هەڵە بارەگای پێشمەرگە بۆردومان كراوە.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە كرا، هەروەها رەوشی ناوچەكەش بە گشتی تاوتوێ كرا.

News Code 9656

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =