په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا زۆر ئاڵۆزە

سه‌رۆکی ئاڵمانیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ سیاسته‌کانی تورکیا گرت و وتی: په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا زۆر خراپه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ حوڕیه‌ت، ئانگێلا مێرکێل، سه‌رۆکی ئاڵمانیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ سیاسته‌کانی تورکیا گرت و وتی: په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا زۆر خراپه‌.

سه‌رۆکی ئاڵمانیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی گشتی پارلمانی ئه‌ورووپا له‌مباره‌وه‌ قسه‌ی کرد و وتی: به‌ تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئاڵمان و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌م دوو هه‌فته‌ی دواییه‌دا زه‌ربه‌ی زۆر گه‌وره‌ی به‌ر که‌وتووه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ ده‌ستگیر بوونی ڕۆژنامه‌نووسێكی ئاڵمانی به‌ ناوی دێنیز یۆچل کرد و وتی ده‌ستگیر کردنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ دژی هه‌موو یاساکانی مافی مرۆڤه‌ و ته‌نانه‌ت دژی یاسای بنه‌ڕه‌تی خودی تورکیاشه‌.

شایانی باسه‌ که‌ دێنیز یونچل ڕۆژنامه‌نووسی دۆی ڤۆڵتی ئه‌ڵمانیا بوو که‌ به‌ تۆمه‌تی سیخۆڕی دوو مانگ به‌ر له‌ ئێستا ده‌ستگیر کرا و دواتر به‌ ۱۰ ساڵ زیندانی بوون له‌ تورکیا سزا درا.

News Code 9645

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =