فیلمی کوردی ڕه‌شه‌با له‌ فستیڤاڵی جیهانیی فه‌جر نمایش درا

فیلمی سینەمایی "رەشەبا" له‌ ده‌رهێنانی فیلم سازی کوردی عێراقی بەشداریی لە فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر له‌ تاران کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، فیلمی سینەمایی "رەشەبا" لە دەرهێنانی "حوسێن حەسەن" بەشداری لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر کرد.

فیلمی سینەمایی "رەشەبا" The Dark Wind لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "حوسێن حەسەن" و لە بەرهەهێنانی سینەماکاری کورد "مەمەد ئەکتاش" بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان لە دوو بەشی "جشنوارە جشنوارەها" (جام جهان نما) واتە "فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان" و بەشی "زیتونهای زخمی" واتە "زەیتوونە بریندارەکان" لە میانەی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران نمایش کراوه‌.

فیلمی سینەمایی "رەشەبا" لە بەشی "فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان" لەگەڵ 15 فیلمی دیکە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان نمایش دەکرێت.

News Code 9607

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =