ڕکابه‌ری ۸۴۸۰ که‌س له‌ شۆرای شار و گونده‌کانی کوردستان

به‌رپرسی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ ۸۴۸۰ به‌ربژاری ژن و پیاو بۆ وه‌ده‌ستهێنانی کورسییه‌کانی شۆرای شار و گونده‌کانی پارێزگا ڕکابه‌ری یه‌کتر ده‌که‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ڕه‌زا ئاشناگه‌ر له‌مباره‌وه‌ وتی: سه‌رجه‌م هه‌شت هه‌زار و ۹۷۲ که‌س ناونووسیان کردبوو که‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێڕی هه‌ڵبژاردنه‌کان ۳۴۰ که‌س به‌بژاربوونیان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌روه‌ها له‌م خوله‌دا ۱۵۲ که‌س له‌ ڕکابه‌ری کردنی شۆراکان ده‌ستیان هه‌ڵگرتووه‌.

ئاشناگه‌ر هه‌روه‌ها وتی: له‌م ژماره‌یه‌ ۱۳۶ که‌س له‌ شار و ۲۰۴ که‌س له‌ گونده‌کان له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی چاودێڕی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ ڕه‌ت کراونه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری ژنان له‌م خوله‌دا وتی: له‌ خولی پێشوودا ته‌نیا ۱۳۰ ژن خۆیان به‌ربژار کردبوو، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ له‌م خوله‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌د له‌ سه‌د و به‌ ۲۵۲ ژن گه‌یشتووه‌.
شایانی باسه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی شۆرای شار و گونده‌کان له‌ ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
News Code 9603

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =