ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی هێزه‌کانی عێراق له‌ ڕۆژاوای ئه‌نبار

هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌ به‌مزوانه‌ ئۆپراسیۆنێکی به‌رفراوان له‌ پارێزگای ئه‌نبار و سنووره‌کانی سووریا له‌ دژی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌هره‌ین، سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان له‌ ئاماده‌یی هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ پارێزگای ئه‌نبار هه‌واڵیان داوه‌.

ئه‌لنه‌هره‌ین زیادی کرد: دوای ڕووداوه‌که‌ی ڕوته‌به‌ له‌ ڕۆژئاوای عێراق و بۆسه‌ دانانی تیرۆریسته‌کانی داعش بۆ هێزه‌ عێراقییه‌کان، ئۆپراسیۆنێکی گه‌وره‌ له‌م ناوچه‌یه‌ له‌ دژی داعش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ خاوێن کردنه‌وه‌ی گونده‌کانی سنووری ئه‌ردۆن ده‌ستی پێ کردووه‌ و به‌ زوویی ئۆپراسیۆنی به‌رفراوان له‌م ناوچه‌یه‌دا بۆ بن بڕکردنی یه‌کجاره‌کی داعش ئه‌نجام ده‌بێت. ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ ناوچه‌کانی ڕاوه‌، عه‌نه‌ و قائم له‌ خۆ ده‌گرێت.

هێزه‌کانی عێراق ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ گرووپی تیرۆریستی داعش به‌ درێژایی سنووری ئه‌رۆدۆن چه‌ندین ناوچه‌ی به‌رفراوانی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و ده‌بێت خاوێن بکرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها بڕیار وایه‌ که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکاش به‌شداری ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ بکه‌ن. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ حه‌شدی شه‌عبی ۳ تیرۆریستی داعشی له‌ لای ڕاستی موسڵ و له‌ ناوچه‌ی عه‌کاشات کوشتووه‌.

News Code 9600

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =