باڵوێزی نوێی ئێران له‌ لە عێراق لەگه‌ڵ عه‌بادی دیداری کرد

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و باڵوێزی نوێی ئێران له‌ به‌غدا دیداریان کرد و سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات گفتوگۆیان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵوێزی نوێی ئێران له‌ به‌غدا دیداریان کرد و سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات گفتوگۆیان کرد.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌یزرانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵوێزی نوێی ئێران پێکه‌وه‌ دیداریان کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، له‌م دیداره‌دا هه‌ر دوو لا ڕێکاره‌کانی په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراقیان تاوتوێ کردووه‌. شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر و سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعش له‌م دواییه‌ له‌ ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌م دیداره‌ بوون.

باڵوێزی ئێرانیش له‌م دیداره‌دا سه‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ سه‌ر تیرۆریسته‌کانی له‌ خه‌ڵکی عێراق پیرۆز کرد. مه‌سجدی جه‌ختی کرد که‌ په‌ره‌ی زیاتر به‌ هاوکارییه‌ ئابووری، بازه‌رگانی و چاکسازییه‌کانی نێوان عێراق و ئێران ده‌ده‌ین. ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت که‌ پشتیوانی کردنی عێراقییه‌کان.

News Code 9593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =