به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌ورووپا ئانلاین، فدریکا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له سەروبەندی دیدار له‌گه‌ڵ سێرگەی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا وتی: بابه‌تی سووریا و کۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆی سووریا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی دیداره‌کانم له سووریا ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرته‌کان جگه له سووریا بڕیار وایه ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه سه‌باره‌ت به دۆخی لیبیا و ئۆکراین و هه‌روه‌ها ئێرانیش گفتوگۆیان هه‌بێت.
موگرینی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ڕووسیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا وتی: خاڵی گرنگ که ده‌بێته هۆی باشتر بوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوولا ڕاگرتنی شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکراینه.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که به‌رده‌وام بوونی گه‌ماڕۆکانی ئه‌ورووپا له دژی ڕووسیا به‌م بابه‌ته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و ئێمه داوا ده‌که‌ین که هه‌رچی زووتره ئه‌م ناکۆکیانه کۆتایی پێبێت.
بۆچوونی ئێوە