هەواڵەکانی فیستیڤاڵی فەجر بە زمانی کوردی ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی بوو

"رەزا میرکەریمی" بەڕێوەبەریی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر وتی: ساڵی پار، هەواڵەکانی فیستیڤاڵ بە زمانی کوردی لە دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاو و باشی هەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ یەکشەمە ۳ی گوڵان، "رەزا میرکەریمی" بەڕێوەبەریی گشتیی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا کە بە بەشداریی پەیامنێرانی ئێرانی و بیانی بەڕێوەچوو، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی ئەم فیستیڤاڵە بە زمانی کوردی وتی: ساڵی پار، هەواڵەکانی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە زمانی کوردیی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاو و باشی هەبوو.

وتیشی: لە تەنیشت بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە زمانەکانی فارسی و کوردی، لەساڵی پاردا هەواڵەکان بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەڕەبیش بڵاوبووە و لە دەزگاکانی راگەیاندنی ناوچەکەدا ڕەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو.

ئەم سینەماکارە ناودارەی ئێران سەبارەت بە فیلمەکان و بەشەکانی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر وتی: ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداریی ۱۴۰ کورتە فیلم و فیلمی بڵیندی سینەمایی لە ۵۸ وڵاتی جیهان و هەروەها زیاتر لە ۳۵۰ میوانی بیانی لە ۶۶ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" بۆ فیلمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکان، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جیلوەگاە شەرق" واتە پانۆڕامای سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جامی جیهان نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی دیکۆمێنتاریی "ژێر گەورەکردنەوە"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیهان و هەروەها بەشی "دارۆلفۆنوون" واتە "پەیداکردنی بەهرەمەندان"، کۆڕ و کۆبوونەوە زانکۆیی و ڤۆرکشۆپی فێرکاریی لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

میرکەریمی ئاشکراشی کرد: بەشێکی ڕێکخراوەییمان بە پێی کارەکای خۆمان بەرنامە بۆ داڕشتووە کە تیایدا لە ئەزموونەکانی فیستیڤاڵە بیانییەکان کەڵکمان وەرگرتووە بە شێوەیەک کە دوای خۆشمان کەسانی دیکە بتوانن کەڵکی لێوەربگرن.

سەرۆکی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ناونیشانی ئەم فیستیڤاڵەمان لە دوو ماڵپەڕی  Film Freeway  و FestHome تۆمارکردووە و لاپەڕەی تایبەت بە خۆمان هەیە کە ئەم کارە بووە هۆی ئەوەی کە فیلم و بەرهەمی زۆرمان بۆ رەوانە بەکەن و کاری فیستیڤاڵ بۆ هەڵبژاردنی فیلمەکان بە ئاسایی ئەنجام بدرێت.

ڕاشیگەیاند: ئەم هەنگاوە ئەو دەرفەتەی بۆ ئێمە رەخساند کە بێجگە لەو فیلمانەی کە بۆ فیستیڤاڵ دیارییان دەکەین، زۆر یەک لە فیلمسازانی سەربەخۆ لە فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەشداریی بکەن. بەم شێوەیە ۶ هەزار فیلم لەم رێگایەوە لەم فیستیڤاڵەدا ناوی خۆیان تۆمار کرد.

ئەوەشی وت: خاڵێکی بەرچاو کە ساڵی رابردوو ئێمەی زۆر خۆشحاڵ کرد بەشداری میوانانی بیانی بۆ بینینی فیلمی وڵاتانی دیکەی بیانی بوو کە ئەم بابەتە خاڵێکی گرینگ بوو کە نیشانیدا کە ئەوان تەنیا بۆ بینینی فیلمە ئێرانییەکان سەردانی ئێران ناکەن و ئەمساڵیش ئەم کارەیان کرد و هەوڵماندا کە فیلمە باشەکانی وڵاتانی جۆراوجۆر لە بەشە جۆراوجۆرەکانی فیستیڤاڵ نمایش بکەین.

"رەزا میرکەریمی" بەڕێوەبەریی گشتیی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە کۆتایی قسەکانیدا: بە شانازییە ئەم خولەی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجرمان پێشکەش بە سینەماکاری گەورەی ئێرانی "عەباس کیارۆستەمی" کرد و لەم بەشەدا چەندین کەسایەتی ناوداری سینەمای جیهان سەردانی تاران دەکەن و لە بەرنامەیەکی تایبەتدا سەبارەت بە کەسایەتی ئەم سینەماکارە پێشەنگەی سینەمای ئێران قسە دەکەن.

News Code 9559

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =