به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستگیر کردنی به‌غدادی ڕه‌ت کرده‌وه‌

به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا هه‌واڵی ده‌ستگیر کردنی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی، سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعشی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا هه‌واڵی ده‌ستگیر کردنی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی، سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعشی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و وتی: له‌ حه‌شارگه‌یه‌کی نێوان سووریا و عێراق خۆی شاردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وت: به‌و پێیه‌ی که‌ سنووره‌کانی سووریا و عێراق له‌ کۆنترۆڵی داعش دایه‌، ئه‌ویش له‌م ناوچه‌دا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا به‌غدادی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ڕووسیا و سووریاوه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ وتی: ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاست نییه‌، له‌ هه‌ر حاڵدا ئه‌م ناوچانه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیر کراوه‌ و له‌ ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی سووریا یان ڕووسیا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکادا نییه‌، که‌واته‌ به‌غدادی ده‌بێت له‌ حه‌شاره‌گه‌یه‌ک له‌م ناوچانه‌دا بێت.

News Code 9502

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =