ترامپ فه‌رمانی دا پێدانی ویزا به‌ کرێکاره‌ بیانییه‌کان سنووردار بکرێتەوە

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ پێناو پشتیوانی کردن له‌ که‌ل و په‌له‌ ناوخۆییه‌کان و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار، فه‌رمانێکی نوێ واژۆ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا فه‌رمانی به‌ ناوه‌ندی وه‌رگرتنی کرێکاره‌ بیانییه‌کان دا تاکوو به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی کرێکاری بیانی یاسای زۆر سه‌ختگیرانه‌تر ڕچاو بکه‌ن.

ترامپ له‌ میانه‌ی دیدار له‌ نووسینگه‌ی ناوه‌ندی کۆمپانیایه‌کی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌ ئه‌یاله‌تی ویسکانسین، فه‌رمانێکی واژۆ کرد که‌ به‌ پێی ئه‌م فه‌رمانه‌ پێداچوونه‌وه‌ی سه‌خت به‌ ویزای جۆری «ئێچ- وان بی» (H-۱B)- ده‌کرێت له‌ بۆ که‌رتی ته‌کنۆلۆژیا ده‌درێت.

له‌م فه‌رمانه‌دا که‌ کۆشکی سپی به‌ ناوی "ئه‌مریکایی بسێنه‌ و ئه‌مریکایی ببه‌ سه‌رکار" باسی لێده‌کات، ترامپ هه‌وڵی داوه‌ تاکوو له‌ سیاسته‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ کڕێنی که‌ل و په‌له‌ ئه‌مریکاییه‌کان گۆڕانکاری بکات.

زۆربه‌ی کرێکارانی ئه‌مریکایی مووچه‌ی باڵا داوا ده‌که‌ن و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ زۆربه‌ی کۆمپانیا ئه‌مریکاییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو کرێکاره‌ هێندییه‌کان که‌ هه‌رزان ئیش ده‌که‌ن ببنه‌ سه‌رکار و ویزای کاریان بۆ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌ پێی ئه‌م فه‌رمانه‌ ده‌بێت له‌م ویزایه‌دا سه‌ختگیری زیاتر بکرێت تاکوو کرێکاره‌ ئه‌مریکاییه‌کان زیاتر بۆ کار کردن وه‌ربگیردرێن.

ترامپ له‌مباره‌وه‌ وتی: سیستمی وێزای ئێمه‌ خراپ به‌ کار دێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ کرێکارانی بیانی زیاتر سه‌رقاڵی کار کردن بن.

ترامپ زیادی کرد: ویزای کار ته‌نیا ده‌بێت به‌و که‌سانه‌ بدرێت که‌ لێهاتووی زۆر باڵایان هه‌یه‌ و مووچه‌ی باڵاش داوا ده‌که‌ن، نابیت ئه‌م وێزایه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی کرێکاری هه‌رزان شوێنی کرێکارانی ئه‌مریکایی پڕبکاته.

News Code 9467

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =