هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌ ده‌ستگیر بوونی به‌غدادی به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ هیچ زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به‌ شوێنی خۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له‌ به‌رده‌ستیاندا نییه‌، ئه‌وان هه‌واڵه‌کانی ئه‌م دواییه‌ پشت ڕاست ناکه‌نه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هه‌واڵه‌کانی ڕۆژی سێ شه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیر بوونی به‌غدادی له‌ سووریا و له‌ نزیک سنووره‌کانی عێراق، ڕایگه‌یاند: هیچ به‌ڵگه‌یه‌کمان به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌ که‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ پشت ڕاست بکاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ نووسینگه‌ی مێدیایی ڕێکخراوه‌ی ئاسایشی  ئه‌ورووپا دوێنێ ڕایگه‌یاند که‌ زانیاری زۆر وردیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له‌ باکووری سووریا ده‌ستگیر کراوه‌.

له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ ناوه‌ندی هه‌واڵگری سووریا و ڕووسیا پێکه‌وه‌ سه‌رۆکی داعشیان ده‌ستگیر کردووه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ حاڵێکدا بڵاو بووه‌توه‌ که‌ به‌ هۆی پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای عێراق له‌ موسڵ، داعشیه‌کان و ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی به‌ره‌و سنووره‌کانی سووریا و عێراق هه‌ڵاتوون. 

حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن، شاره‌زای بواری سه‌ربازی سووریاش له‌مباره‌وه‌ وتی: من هیچ زانیاریه‌کم له‌مباره‌وه‌ نییه‌ و ناتوانم ده‌نگۆی ده‌ستگیر بوونی به‌غدادیش پشت ڕاست بکه‌مه‌وه‌.

News Code 9463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =