هێزی سه‌ربازی ئێران پاسه‌وانی ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌یه‌

سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی کرد: هێزی ئێران به‌رگریه‌ نه‌ هێرشبه‌ریه‌ و دراوسێیه‌کانمان ده‌بێ بزانن هێزی سه‌ربازی ئێران پاسه‌وانی ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌که‌یه‌.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی راگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماریی، حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ ۲۹ی خاکه‌لێوه‌، له‌ ڕێوڕه‌سمی ره‌ی ئه‌رته‌سی ئێران له‌ تاران، به‌ پیرۆزبایی کردنی ئه‌م ڕۆژه‌، وتی: ڕۆژی ئه‌رته‌ش وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی له‌گیان بردوویی و ئازایه‌تی ئه‌رته‌شی ئێران له‌ ماوه‌ی ۸ ساڵ به‌ره‌ڤانی پیرۆز و پاراستنی سنووری ئه‌م وڵاته‌یه‌.

ڕۆحانی ڕایگه‌یاند: ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌رکی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی، یه‌کپارچه‌یی و نیزامی کۆماری ئیسلامی له‌ ئه‌ستۆیه‌ و یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ئه‌رکه‌ی پێسپاردووه‌.

وتیشی: هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران هیچ کات هه‌ڕه‌شه‌ نه‌بوونه‌ له‌سه‌ر وڵاتان و لایه‌ناکنی تر به‌ڵام به‌رده‌وامن له‌ به‌هێزکردنه‌وه‌ی توانی به‌رگری خۆیان.

سه‌رۆک کۆمار وتی: دراوسێیه‌کانی ئێران بزانن که‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران هێزکی به‌رگرانه‌ن بۆ هه‌موو ولاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و دڵنیا بن که‌ هێزی ئێران به‌رگریه‌ و هێزێکی هێرشبه‌ر نیه‌.

جه‌ختیشی کرد: ئێمه‌ چه‌ندین جار نیشانمان داوه‌ که‌ له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژی و دوژمنیه‌وه‌ خۆڕاگرین و به‌رگری له‌ وڵات و گه‌لمان ده‌که‌ین.

News Code 9448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =