کوژرانی جێگرێکی باڵای به‌غدادی له‌ ته‌لعه‌فه‌ر

کوژرانی جێگرێکی باڵای ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له‌ ته‌لعه‌فه‌ر و به‌رده‌وام بوونی پێشڕه‌وی هێزه‌کانی عێراق له‌ ناوچه‌ی قه‌دیمه‌ له‌ موسڵ گرنگ ترین هه‌واڵه‌کانی موسڵ له‌م دواییه‌ دان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، سه‌رچاوه‌یه‌کی ناوچه‌ی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وای عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌ندامێکی باڵای گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ ته‌لعه‌فه‌ر کوژراوه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌ که‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بێت، جه‌ختی کرد: یه‌کێک له‌ باڵاترین جێگره‌کانی به‌غدادی ناسراو به‌ حسبوڵا قه‌فقاز له‌ ناوه‌ندی شاری ته‌لعه‌فه‌ر له‌ ڕۆژئاوای موسڵ له‌ نه‌ینه‌وا له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه‌ کوژراوه‌. دوای کوژرانی ئه‌م که‌سه‌، داعش حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ڕاگه‌یاندووه‌ و هات و چووی له‌ شاره‌که‌دا قه‌ده‌غه‌ کردووه‌.

هه‌روه‌ها لیز گراند، به‌رپرسی کار و باری مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ موسڵ ڕایان کردووه‌، نزیک به‌ ۴۹۳ هه‌زار که‌سه‌ ئاماری هه‌ڵاتووه‌کانی شاری موسڵ یه‌کجار به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

حه‌شدی شه‌عبیش ئامێره‌کان و ئۆتۆمبیله‌کانی تیرۆریسته‌کانی له‌ ڕۆژئاوای ته‌لعه‌فه‌ر له‌ لای ڕاستی موسڵ له‌ناو بردووه‌.

هێزه‌کانی پۆلیسی عێراقیش به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وی کردن به‌ره‌و مزگه‌وتی نووری له‌ ناوچه‌ی قه‌دیمه‌ی شاری موسڵ. 

هه‌روه‌ها سه‌فا ئه‌عسه‌م، شاره‌زای بورای ئه‌منیه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ کۆتایی ئۆپراسیۆنی موسڵ نزیکه‌ و به‌ زووی شاره‌که‌ به‌ ته‌واوی کۆنترۆڵ ده‌کرێت.

News Code 9444

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =