زه‌ریف پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی گشت پرسی تورکیا کرد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی گشت پرسیه‌که‌ی تورکیای کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی گشت پرسیه‌که‌ی تورکیای کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیادی کرد: هیوادارم ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ ببێته‌ هۆی په‌یوه‌ندی زیاتر و باشتر له‌ نێوان ئێران و تورکیا.

شایانی باسه‌ که‌ خه‌ڵکی تورکیا ڕۆژی شه‌مه‌، ۲۷ی خاکه‌لێوه‌ ده‌نگی به‌ڵێیان به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا دا و گشت پرسییه‌که‌ به‌ ده‌نگی ۵۱ له‌ سه‌د سه‌رکه‌وت، به‌ پێی ئه‌م گشت پرسییه‌ سیستمی سیاسی تورکیا له‌ پارلمانیه‌وه‌ بۆ سه‌رۆک کۆماری ده‌گۆڕدرێت.

News Code 9439

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =