کوژرانی ۶۰ منداڵی سووری له‌ هێرشه‌که‌ی حه‌ڵه‌ب

سه‌ندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان (یونیسێف) ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هۆی هێرشه‌ تیرۆریسته‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاری حه‌ڵه‌ب زیاتر له‌ ۶۰ منداڵ بوونه‌ته‌ قوربانی و گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لعه‌هد، سه‌ندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ناسراو به‌ یونیسێف ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ی ڕاشدین له‌ حه‌ڵه‌ب بڵاو کرده‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌ندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ڕایگه‌یاند: به‌ هۆی ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ زیاتر له‌ ۶۰ منداڵی سووری له‌ ناوچه‌ی ڕاشدین کوژراون.

شایانی باسه‌، ڕۆژی شه‌مه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ناوچه‌ی ڕاشدین له‌ شوێنی پاسی ئاواره‌کانی فوعه‌ و که‌فریا له‌ ڕۆژئاوای حه‌ڵه‌ب ڕووی دا.

سه‌رچاوه‌ مێدیاییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ به‌ هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ لانی که‌م ۱۱۲ که‌س گیانیان به‌خت کردووه‌ و ۵۰۰ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. یه‌کێک له‌ شایه‌ت حاڵه‌کان ڕایگه‌یاند: ئۆتۆمبیلێک دوای ئه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی بڵاو کرده‌وه‌ و ژماره‌یه‌کی زۆر ئاواره‌ی منداڵ له‌ ده‌وری کۆبوونه‌وه‌، خۆی ته‌قانده‌وه‌.

ڕێژه‌ی کوژراوه‌کان و برینداره‌کانی ئه‌م ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌ به‌ ئاستێک زۆر بوو که‌ زۆربه‌ی مێدیا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌م ڕۆژه‌، وه‌ک شه‌مه‌ی ڕه‌ش ناویان برد.

News Code 9426

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =