به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نه‌هره‌ین، عه‌مار حه‌کیم، وتی: به‌وپه‌ڕی خه‌م و په‌ژاره‌وه هه‌واڵی کوشت و بڕی منداڵان و ژنانی سووریم به ده‌ست گه‌یشت و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه بوو که نزیک به ۳ ساڵ له گه‌ماڕۆی تیرۆریسته‌کاندا سه‌خت ترین ژیانیان هه‌بوو.
سه‌رۆکی ئیتیلافی نیشتمانی عێراق وتی: ئه‌م جه‌نایه‌ته پێویستی به کاردانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌م جه‌نایه‌تانه بێ ده‌نگ نه‌بێت، ئه‌مه بێ گومان ده‌چێته خانه‌ی ژینۆساید کردنه‌وه.
شایانی باسه که ڕۆژی شه‌مه تیرۆریسته‌کان هێرشێکی خۆکوژیان کرده سه‌ر پاسی ئاواره‌کانی کفریا و فوعه و ۱۲۰ که‌س له‌م هێرشه تیرۆریستییه‌دا کوژران و ۲۲۴ که‌س بریندار بوون که زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.
بۆچوونی ئێوە