بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕێبەری باڵای ئێرانەوە، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد کە ئەرکی بەپەلەی بەرپرسان یارمەتیدانی خەسارلێکەتووانە.
دەقی پەیامەکەی ڕێبەری بەم شێوە بڵاوبووەتەوە،
هاتنی لافاو لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا و کوردستان و ئەردەبیل کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئازیز و خەساری قورسی داراییان لێدرا، ڕووداوێکی دڵتەزێن بوو.
بە داخ وپەژارەوە سەرەخۆشی لە داخداران دەکەم و هاوخەمیانم و لە خودا داوای سەبر و ئارامی دڵیان بۆ دەکەم و هیوای ڕەحم و بەخشینم بۆ گیان لەدەستداوان هەیە.
ئەرکی خێرای بەرپرسانی پێوەندیدار، یارمەتی گەیاندن بە خەسارلێکەوتووان و کەم کردنەوەی ڕەنج و ئازاری ئەوانە.
پێویستە هیچ درەنگ و سستیەک لە ڕاپەراندنی ئەم ئەرکەدا نەکرێت و هیوادارم خوا ڕەحم و دڵۆڤانی و یارمەتی خۆی بەسەر خەسارلێکەوتوان و یارمەتی دەرانی ئەواندا بڕژێنێت.
سەید عەلی خامنهیی
۲۶ خاکەلێوە ۱۳۹۶
بۆچوونی ئێوە