ئەنفال برینێكی بەئازارە بە جەستەیی مرۆڤایەتیەوە

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: ئەنفال پەڵەیەكی شەرمەزارییە لەسەر تەوێڵی دوژمنان و جیهان، برینێكی بە ئازاریشە بە جەستەیی مرۆڤایەتییەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، مەسعوود بارزانی بەبۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دەستپێكردنی شاڵاوی ئەنفال ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاوکرده‌وه.

بارزانی له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنفال پەڵەیەكی شەرمەزارییە لەسەر تەوێڵی دوژمنان و جیهان و برینێكی بەئازاریشە بە جەستەیی مرۆڤایەتی، بەتایبەتییش ئەوانەی لەبەرانبەر ئەو كارەساتەدا بێدەنگییان هەڵبژارد.

 مەراسمی یادكردنەوەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دەستپێكردنی شاڵاوی ئەنفال رۆژی ڕابردوو لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

لە پەیامەكەی بارزانیدا هاتووه؛ "پێویستە هەوڵەكانی بەژینۆساید ناساندی ئەنفال لەسەر ئاستی جیهانی بەردەوام بن و بگەنە ئەنجام، جەختیش دەكەینەوە كە دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارە لە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان".

بارزانی وتوویه‌تی: حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی رووفاتی پیرۆزی هەموو شەهیدانی ئەنفال بۆ خاكی نیشتیمان، "پێویستە بە باشترین شێوە خزمەتی خانەوادەی شەهیدانی ئەنفال بكرێت".

News Code 9361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =