هیندستان دووهه‌مین وڵات له‌ رووی به‌کارهێنه‌ری ئینتێرنێته‌وه‌/دوا که‌وتنی ئه‌مریکا

به‌ پێی ڕاپۆرتێک که‌ له‌م دواییانه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ هیندستان به‌ جێهێشتنی ئه‌مریکا بووه‌ دووهه‌مین وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان که‌ زیاترین به‌کارهێنه‌ری ئینتێرنێتی هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، له‌ ئێستادا چین زیاترین به‌کارهێنه‌ری ئینتێرنێتی له‌ جیهاندا هه‌یه‌ و به‌ پێی نوێترین ڕاپۆرتی به‌شی بازه‌رگانی "سه‌ندیکای موبایل و ئینترنتی هێندستان"، ئه‌مریکا جێگه‌ی دووهه‌می خۆی له‌م خشته‌یه‌دا داوه‌ته‌ هیندستان.

به‌ پێی پێشبینی ئه‌م گروپه‌، جێگیربوونی هیندستان له‌ شوێنی ئه‌مریکا وه‌ک دووهه‌مین وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان له‌ رووی به‌کارهێنه‌ریی ئینتێرنێت له‌ هه‌فته‌کانی کۆتایی ساڵی ۲۰۱۵دا رووی داوه‌.

واڵستریت ژورناڵ ده‌نووسێت؛ بێ گومان یه‌کێک له‌ گرنگ‌ترین هۆکارەکانی ئه‌م رووداوه‌ زیاد کردنی بێ وێنه‌ی رێژه‌ی به‌کارهێنه‌ری موبایله‌ پێشکەوتووە نوێیەکانه‌ له‌ هیندستاندا.

به‌ پێی ئه‌م پێشبینیانه ڕێژه‌ی به‌کارهێنه‌ره‌کانی ئینتێرنێت له‌ هه‌فه‌ته‌کانی کوتایی ساڵی ۲۰۱۵ ده‌گاته‌ ۴۰۲ ملیۆن که‌س له‌ حاڵێکدا ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ مانگی ئۆکتۆبه‌ر ۳۷۵ ملیۆن که‌س بووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتێک که‌ له‌م دواییانەدا بانکی جیهانی بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌، هه‌ر ئێسته‌ چین به‌ ۶۵۰ ملیۆن به‌کارهێنه‌ری ئینترنت له‌ پله‌ی یه‌که‌می جیهاندا ڕاوه‌ستاوه‌.

له‌ مانگی ئۆکتۆبه‌ردا ڕێژه‌ی به‌کارهێنه‌ره‌کانی ئینتێرنێتی مۆبایل له‌ هێندستان به‌ ۲۷۶ ملیۆن که‌س گه‌یشت که‌ ئه‌م ڕێژە زیادبوونە بە بەراورد لەگەڵ ۱۵۹ ملیۆن به‌کارهێنه‌ی هێندستانی له‌ هه‌مان مانگی ساڵی پێشوودا، کاریگه‌رییه‌کی زۆری به‌سه‌ر به‌کارهێنه‌ریی ئینتێرنێت له‌ ئاسیادا ده‌بێت.

ڕاپۆرتی ئه‌م گروپه‌ هیندستانیه‌ پێشبینی ده‌کات که‌ له‌ ساڵی داهاتوودا ۱۱ ملیۆن هێندستانی دیکه‌ به‌ ڕێژه‌ی به‌کارهێنه‌ره‌کانی ئینتێرنێت له‌م وڵاته‌ پڕ له‌ دانیشتووه‌دا زیاد بکات که‌ دوو له‌سه‌ر سێیان به‌ موبایلی پێشکەوتوو ئانلاین ده‌بن.

News Code 936

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =