لاڤرۆف: کۆبوونەوەی سووریا-ئێران-ڕووسیا پەیامێکە بۆ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هێرشی کیمیایی بۆ سەر خان شەیخونی به‌ ساختەکاری و بۆ لەناو بردنی دەوڵەتی دیمەشق راگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پاش کۆبوونه‌وه‌ی مسکۆ  که‌ به‌ به‌شداریی وەلید موعەلم و موحەمەد جەواد زەریف هاوتا سووری و ئێرانیەکەی خۆی ئه‌نجام بوو، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لە گەڵ ئەواندا وتی: دانوستانێکی گرنگمان هەبوو کە تێیدا توانیمان هەڵوێستەکانمان لە گەڵ نوێترین پێشکەوتنەکاندا لە چارەسەریی قەیرانی سووریا بەروارد بکەین.

وتیشی: ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵیه‌ په‌یامێک بوو بۆ ئه‌مریکا.

ناوبراو هەروەها لە زیاد بوونەوەی بەڵگەکان لە بارەی به‌ئەنقەست بوونی هێرشی کیمیایی کە دوو هەفتە لەمەو پێش لە خان شەیخون هەڵکەوتوو لە دەڤەری ئەدلەب ڕووی دا، قسەی کرد و جەختی کرد: ئەوانەی کە کە بەر بە لێکۆڵینەوە لە سەر هێرشی کیمیایی دەگرن؛ ئەوا بە دڵنیاییەوە شتێکیان بۆ شاردنەوە هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش وێڕای دەربڕینی هاوڕایی لە گەڵ قسەی هاوتاکانی خۆی لە گرنگایەتی بردنە سەرەوەی هابەشی لە شەڕ لە گەڵ تیرۆریزم قسە کرد و داوای لێکۆڵینەوە لە سەر هێرشی کیمیایی خان شەیخونی کرد.

زەریف لەم بارەیەوە وتی: کردنە بیانووی  چەکی کیمیایی وەکوو پاساوێک بۆ کردەکان دژی سەرەوەری و یەکپارچەیی وڵاتێک سەربەخۆ کە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە، زۆر مەترسیدارە.

News Code 9345

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =