زەریف گەیشتە مسکۆ

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران، ڕووسیا و سووریا گەیشتە مسکۆ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران چەند خولەک پێش ئێستا گەیشتە مسکۆ.

زەریف ئەمڕۆ لە دوو دیداری دوو لایەنەی جودا جودا لە گەڵ سێرگەی لاڤرۆف و وەلید موعەلم وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و سووریا بەشداری دەکات و لە کۆبوونەوەی سێ لایەنە لە گەڵ هاوتا ڕووسی و سووریاکەیدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی سووریا و ناوچەکە باس و وتووێژ دەکەن.

News Code 9336

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =