دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ۱۵۰۰ ئێزدی له‌ شه‌نگال

وته‌بێژی لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخی ئێزدییه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ ۱۵۰۰ ته‌رمی دیکه‌ی ئێزدییه‌کان له‌ شه‌نگال دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر، حسه‌ین حه‌سوون، وته‌بێژی لێژنه‌ی باڵای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخی ئێزدییه‌کان به‌ سی ئێن ئێن وتی: له‌ کاتی گرتنه‌وه‌ی شه‌نگال له‌ ساڵی ۲۰۱۵وه‌ تاکوو ئێسته‌ ۵ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ و ۱۰۰ گۆڕی تاکه‌که‌سی دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ نزیک به‌ ۱۵۰۰ ئێزدی له‌م گۆڕانه‌دا به‌ شێوه‌ی به‌ کۆمه‌ڵ نێژراون.

ئه‌و زیادی کرد: گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کان نزیک به‌ ۵ بۆ ۱۰ کیلۆمه‌تر له‌ یه‌کتر دوورن. له‌م مانگانه‌ی دواییدا زیاتر له‌ ۵۰۰ ته‌رم له‌م گۆڕانه‌ ده‌رهێندراون.

حه‌سون وتی: ته‌نیا له‌ گوندی کۆچۆ که‌ هێشتا له‌ ژێر کۆنترۆڵی داعش دایه‌ زیاتر له‌ ۱۲ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ هه‌یه‌ که‌ هێشتا هیچیان له‌باره‌وه‌ نازانین.

ئه‌م به‌رپرسه‌ ئێزدییه‌ هه‌روه‌ها له‌ کێشه‌ی که‌م بوونی بودجه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵکان هه‌واڵی دا و وتی: تاکوو ئێسته‌ ته‌نیا ته‌رمی ۶۵ که‌س له‌ ڕێگه‌ی دی ئێن ئێنه‌وه‌ ناسراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ مانگی ئوتی ۲۰۱۴ و دوای هێرش کردن بۆ سه‌ر شه‌نگال ده‌ستی کرد به‌ کوشتاری ئێزدییه‌کان و زۆربه‌ی ژنانی ئێزدیشی وه‌ک کۆیله‌ له‌ بازاڕه‌کاندا فرۆشت، تاکوو ئێسته‌ نزیک به‌ ۳ هه‌زار کچ و ژنی ئێزدی بێ سه‌ر شوێنن.

News Code 9317

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =