کاردانه‌وه‌ی ئێران به‌ درێژکرده‌وه‌ی گه‌مارۆی مافی مرۆڤ

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: یەکیتی ئەورووپا نیشانی داوە کە تێگه‌یشتنێکی ڕاست بینانەیان لە دۆخی مافی مرۆڤ له‌ ئێران نییە و مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ ئێران به‌ تواوەتی سیاسیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە درێژ کردنەوەی گەمارۆوەکانی مافی مرۆڤ دژی ئێران لە لایەن یەکێتی ئەورووپاو، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران رەوتی دووپاتەی هه‌ڵسوکه‌وتی دووفاقی و سیاسی و کەڵک وه‌رگرتنی کەرەسەیی لە مافی مرۆڤ لە لایەن ئەورووپاوە، لەوانە درێژ کردنەوە گه‌مارۆوە یەک لایەنە نا شەرعییەکان بە بیانووی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، کە سیاسەتێکی شکست خواردووە ئیدانە دەکات.

قاسمی وتی: بە داخەوە یەکێتی ئەورووپا نیشانی داوە کە تێگه‌یشتنێکی ڕاست و ڕاستبینانەیان لە دۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا نییە و بە هه‌ڵسوکه‌وتی تەواو سیاسی، چاوی خۆیان له‌سه‌ر ڕاستییەکانی مافی شارۆمەندی لە ناو دەسەڵاتی  دیمۆکراتیکی دینیدا نووقاندووە.

News Code 9308

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =