جێگری باڵای ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی کوژرا

هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئۆپراسیۆنێکی سه‌ختدا له‌ پارێزگای دیاله‌، توانییان، "ئه‌بوویه‌عقووب عێراقی"جێگری باڵای ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعش بکوژن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، سادق حسێنی، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ ڕایگه‌یاند که‌ یه‌کێک له‌ باڵاترین جێگره‌کانی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی له‌ حه‌مرین و به‌ ده‌ستی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی کوژراوه.

 له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، هێزه‌کانی تیپی ۱۱۰ حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئۆپراسیۆنی ناوچه‌ی حه‌مرین-۵۸ کیلۆمه‌تری باکووری رۆژهه‌لاتی به‌عقووبه‌-  ئه‌بوویه‌عقوب عێراقی، جێگری یه‌که‌می به‌غدادییان کوشتووه.

له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌ که‌ کوژرانی ئه‌بوویه‌عقووب عێراقی زه‌برێکی کوشنده‌ بووه‌ له‌ گرووپی تیرۆریستی داعش.

News Code 9221

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =