مه‌هدی ئه‌حمه‌دی له‌مباره‌وه به ئاژانسی مێهر وتی: دوای سه‌رکه‌وتنمان له فستیڤاڵی مۆسیقای فه‌جر، بڕیار وایه که سپانسێرێکی باش پشتیوانیمان لێبکات و به ئه‌گه‌ری زۆر له تاوه‌ری میلادی تاران و هه‌رێمی کوردستان کۆنسێرت به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌ر وه‌ها به خۆشحاڵیه‌وه ڕایگهدهگهیهنم که موزیسیانی ناسراوی نه‌مسایی، ڕێناڵد دێپه، له داهاتوویه‌کی نزیکدا ڕه‌نگه ته‌ڤڵی ئۆرکێستر فیلارمونیکی کوردستان بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی سنه‌ی کردووه. ئێمه ئه‌م کاره به مه‌به‌ستی به‌رز کردنه‌وه‌ی کوالێتی کاره‌کانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ڕه‌نگه هونه‌رمه‌ندی دیکه‌ش بۆ هاوکاری بانگهێشت بکه‌ین. ئه‌م هونه‌رمه‌نده له سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ شاری سنه چه‌ندین ڤۆرکشۆپی بۆ موزیسیانه‌کانی شاری سنه‌ش به‌ڕێوه برد که سوودێکی یه‌کجار زۆری هه‌بوو.
ئه‌حمه‌دی وتی: ئێمه له دوای ئه‌وه‌ین که کاری زیندووی زیاتر ئه‌نجام بده‌ین و ئه‌م کاره‌ش پێویستی به ئاماده‌کاری یه‌کجار زۆر هه‌یه چون ده‌بێت ئاست و کوالێتی کۆنسێرته‌کان زۆر باش و به‌رز بێت. ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه که به‌رده‌وام بین له کار کردن و ئه‌مه‌ش پێویستی به یارمه‌تی به‌رده‌وام هه‌یه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: پارێزگاری کوردستان به‌ڵێنی پێداوین که زیاد له ۱۰۰ ملیۆن تمه‌ن یارمه‌تیمان بدات که تاکوو ئێسته ۳۰ ملیۆن ته‌مه‌نی ڕاده‌ستی گرووپه‌که‌مان کراوه. ئێمه گرووپێکی ۹۰ که‌سین که به‌ڕاستی پێویستمان به یارمه‌تی و سپاسنسێر هه‌یه، پارێزگاری کوردستان به‌ڕاستی یارمه‌تی باشی داوین و هیوادارم تاکوو کۆتایی خولی کاره‌کانی باقی ئه‌و بڕه یارمهتییهشی به‌م کاره هونه‌ریه بدات.
ئه‌و له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: ئێمه چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی و پشتیوانی زیاتر له به‌رپرسانی پارێزگاکه و وڵاتین چون ئه‌م یارمه‌تیانه ده‌توانێت ئاستی مۆسیقای ئیران له جیهاندا به‌رز بکاته‌وه و تاکوو ئاستی وڵاتانی باشی جیهان بیبات. ئێمه هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی ئۆکیستر فیلارمونیکی کوردستانه‌وه یارمه‌تی گه‌شانه‌وه‌ی که‌رتی گه‌شتیاری ئه‌م پارێزگایه بده‌ین، هه‌روه‌ها ده‌بێت لێره‌وه بڵێم که شاره بچووکه‌کانی ئێران پێویستی یه‌کجار زۆریان به ڤۆرک شاپ و وانه وتنه‌ی مۆسیقا هه‌یه و ئه‌م کارانه ده‌توانێت کاریگه‌ری باشی له سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی داهاتوو ببێت.
بۆچوونی ئێوە