ڕۆحانی ڕووداوە تیرۆریستیەکەی سەن پێتێرزبورگی ئیدانە کرد

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ سەرۆک کۆماری فیدراسیۆنی ڕووسیا، تەقینەوە تیرۆریستیەکەی مێترۆی شاری سەن پێتێرزبورگی بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری فیدراسیۆنی ڕووسیا، تەقینەوە تیرۆریستیەکەی مێترۆی شاری سەن پێتێرزبورگ و گیان لە دەست دان و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی بێ تاوانی ڕووسیای بە توندی ئیدانە کرد.

دەقی پەیامەکەی حەسەن ڕۆحانی بەم شێوەیە بڵاوکراوەتەوە:

بە ناوی خودای بەخشندە و دلۆڤان

بەڕێز ڤیلادمیر پووتین

سەرۆ کۆماری فیدراسیۆنی ڕووسیا

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، لە ڕووداوە تیرۆریستیەکەی مێترۆی شاری سەن پێتێرزبورگ و گیان لە دەست دان و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی بێ تاوانی ڕووسیا ئاگادار بوومەوە. ئەمن وێڕای ئیدانە کردنی ئەو جەنایەتە هەراسناکە، هاوخەمیی خۆم و خەڵکی ئێران بە ئێوە و خەڵکی ڕووسیا رادەگەیێنم و داوا لە خودای گەورە دەکەم سەبرتان پێ بدات.

هەر ئەو جۆرە کە لە گفتوگۆوەکانی ئەم دواییانەدا لە گەڵ بەڕێزتان ئاماژەمان پێدا، ڕیشەکێشی تەواویی شێوەکانی تیرۆریزم بە بێ سەرەنج بە مەبەستەکانی، پێویستی بە هەوڵی کۆمەڵگای نێودەڵەتی و هاوکاری تەواوی وڵاتەکان بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ بیر و پشتیوانانی تیرۆریزمە. پێویستی بە ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی هاوکاری لە گەڵ دەوڵەتی ڕووسیایە لەم بوارەدا.

حەسەن رۆحانی

سەۆک کۆماری ئیسلامی ئێران

News Code 9121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =