وانهی کوردی سۆرانی له‌ زانکۆی عه‌فرین ده‌وترێته‌وه‌

به‌رپرسانی زانکۆی عه‌فرین ڕایانگه‌یاند که‌ کوردی سۆرانی وه‌ک وانه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌ زانکۆی ئه‌م شاره‌دا ده‌وترێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هاواز نیوز، زانکۆی عه‌فرین به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی، زمانی سۆرانی به‌ وانه‌کانی ئه‌م زانکۆیه‌ زیاد کرد. له‌مه‌ به‌دوا، کوردی سۆرانی یه‌کێک له‌ وانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی زانکۆی عه‌فرین ده‌بێت و فێربوونی زمانی کوردی سۆرانی له‌م زانکۆیه‌دا به‌ فه‌رمی ده‌ست پێ ده‌کات.

یه‌کێک له‌ مامۆستایانی زانکۆی عه‌فرین له‌مباره‌وه‌ وتی: زاراوه‌ی سۆرانی یه‌کێک له‌ به‌شه‌کانی زانکۆی عه‌فرینه‌ و وه‌ک وانه‌ی ده‌وترێته‌وه‌. خواستی فێر بوونی ئه‌م زاراوه‌یه‌ له‌ لایه‌ن کوردی سووریاوه‌ یه‌کجار زۆره‌.

هه‌روه‌ها، دوکتور عه‌بدول مه‌جید شێخۆش له‌مباره‌وه‌ وتی: ئامانج له‌ زیاد کردنی کوردی سۆرانی به‌ وانه‌کانی زانکۆی عه‌فرین فێر بوونی زاراوه‌کانی دیکه‌ی زمانی کوردی له‌ لایه‌ن خوێندکاره‌کانی ئه‌م زانکۆوه‌ ئه‌نجام بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌روه‌ها یه‌کێکی دیکه‌ له‌ ئامانجه‌کانی ئێمه‌ په‌روه‌رده‌ کردنی سیاسی خوێندکاره‌کانه‌. ئه‌م کاره‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆی یه‌کگرتوویی زیاتر و هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێش چوونه‌. په‌یامی ئێمه‌ بۆ هه‌موو کوردی سووریا ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو زاراوه‌ کوردییه‌کان به‌ زمانی دایکی خۆتان بزانن.

News Code 9077

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =