پێنتاگۆن هێرش بکاتە سەر ئێران/ کاردانەوەی ئێران

ژنراڵ جۆزف ڤۆتل دوای دووبارە کردنەوەی چەند پاگەندەیەک لە دژی تاران، داوای کرد کە هێرشی سەربازی بکرێتە سەر ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی ئانتی وار، ژنراڵ جۆزف ڤۆتل، فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی پاگەندەکانی ڕابردوو داوای لە ئەمریکا کرد تاکوو لە دژی ئێران کاردانەوەی سەربازی هەبێت.

ئەو فەرماندە بە بێ ئەوەی ئاماژەی زیاتر بە وردەکاری زیاتر بکات، وتی: ئێران هۆکاری ناسەقامگیر کردنی ناوچەکەیە و داوای کرد کە ئەمریکا لە دژی ئێران هێزی سەربازی بەکار بێنێت.

وتیشی: پێویستە ئەمریکا کارێک بکات کە ئێران هەست بە بەرپرسیارێتی لە کارەکانیدا بکات.

ڕۆژی پێشوو جیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکاش ئێرانی بە پشتیوانی لە تیرۆر تۆمەتبار دەکات و هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکەیە.

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لە کاردانەوە بەم پاگەندانە وتی: جارێکی دیکە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک ببێت ئێرانیان تۆمەتبار کرد، بەڵام ئێمە لامان وایە کە یەکێک لە هۆکارەکانی شکست هێنانی بەرەی دژە تیرۆر لە جیهاندا ئەوەیە کە بەرپرسانی ڕۆژئاوا ئادرەسی هەڵە بە خەڵکی جیهان دەدەن.

ئەو زیادی کرد: تاکوو ئەو کاتەی بڕێک وڵات وەک ئەمریکا بە ئەنقەست چاو بەسەر تیرۆریزمی وەهابیدا دابپۆشێت و بە درۆ وڵاتی وەک ئێران توانبار بکات، کێشەی تیرۆر لە جیهاندا بەرەو چارەسەر ناڕوات.

قاسمی جەختی کرد: ئەگەر لەم بابەتە کە ئەمریکا پشتیوانی لە داعش کردووە بگەڕێین، دەبێت بە بەرپرسانی ئەمریکایی بڵێین کە لانی کەم ئەگەر جدین لە شەڕی تیرۆر، ئەوە بەو وڵاتانەی کە هاوپەیمانی خۆتانن و بە ئاشکرا پشتیوانی لە داعش دەکەن، هۆشداری بدەن کە دەست لە پشتیوانی کردنی گرووپە تیرۆریستیەکان هەڵبگرن، ئەگەرنا هەرچی هەوڵی چارەسەر کردنی تیرۆر لە جیهاندا بێ کەڵک دەبێت.

News Code 9058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =